به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ابنا، ابەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمانە لەگەڵ گۆڤاری"سووپای گەل" بەبۆنەی حەفتاو یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای سووریا ڕوو لە سوپای سووریا وتی: لە زیاتر لە پێنج ساڵی ڕابردوووەوە تا ئێستا ئێوە لەهەمبەر خرابترین هێرشی تیرۆریستیی بەدرێژایی مێژووی وڵات و بەرەوڕووبوونەوەی گەڵاڵە ئیستکباریی و زاڵێتی خوازانە کۆن و نوێیەکانن، کە هەموویان لەبەرامبەر مەزنایەتی، وەحدەت و پاوەجێیی ئێمەدا هەرەسیان هێناوە.
ناوبراو ڕوو لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی وتی: ئێوە شەرافەتمەندانە خەباتتان کردو خەبات دەکەن، دژوارییەکانتان تەحەممول کرد و لەگەڵ گرفتەکاندا شەڕتان کردو پاوەجێ مانەوەو دەمێننەوە.
بەشار ئەسەد پێی داگرت، سوپای سووریا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و لەناوبردنیدا بەهێز بووەو کۆڵەکەی داکۆکی بۆ ئاسایش و سەقامی سووریا، ناوچەو قەڵایەک دەبێ بۆ وڵات و داکۆکی لە سەروەرییەکەی...
کۆتایی کورتە نامە310